دەربارەی ئێمە
فتون ساڵۆن لە ١١/٣/٢٠١٨ دامەزراوە لە شاری هەولێر ، لە ئێستادا خاوەنی دوو لقە کە لقی یەکەم ناوسراوە بە (فتون ڕووناکی) دەکەوێتە شەقامی ڕووناکی نزیك کەناڵی ڕووداو بەرامبەر نەخۆشخانەی لەیلا قاسم ،
لقی دووەم لە بەرواری ٢٠/٦/٢٠٢١ کرایەوە ، ناوسراوە بە ( فتون منارە )دەکەوێتە سەر جووتسایدی بازاڕی منارە بەرامبەر دەرگای سەرەکی شاری منارە
فتون ساڵۆن هەر لەسەرەتاوە گرینگیەکی تەواوی داوە بە خاوکردنەوەی قژ و چارەسەری قژ
لە بواری خاوکردنەوەی قژ فتون ساڵۆن خاوەنی ئەزمونێك و ناوبانگێکی زۆرە لەو کارە وە چەندین نوێگەری کردووە لە بواری خاوکردنەوەی قژ کە لە ئێستادا جۆری خاوکردنەوەکان بە چوارجۆر دەناسرێت ئەوانیش بریتین لە
کریستال پڵاس
(بۆ قژی ئاسایی و وەیڤی و بۆیەکراو)
کریستال VIP
(بۆ قژی زۆر ماندوو و لاستیکی)
کریستال حنە
(بۆ قژی خەنەکراو )
دایمۆند کەیر
(بۆ قژی هایلایت و مێش کراو )
هەریەك لەم بەرهەمانە پێکهاتەکەی و جۆری کارکردنەکەی جیایە بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام بدات و قژەکە ١٠٠٪ خاوبکاتە و ماندووی نەکات
سەبارەت بە چارەسەری قژ لە ٣ جۆر پێکدێت
فتون مێڕاکل
چارەسەرە بۆ ماندوویەتی و لاستیکی قژ هەروەها سەرتاڵە سووتاوەکان ناهێڵی و نەرم و بریقەداری دەکات ، ئەم کارە ئەنجامدەدرێت بە پێکهاتەکی کرێمی و لەیزەری فۆتۆن بەکاردێت بۆ کارلێکی باشتر و بێ بەکارهێنانی هیچ ئوتو و سشوارێك
کێراتریتمێنت
چارەسەرە بۆ قژی وشك و سووتاو + خاوکردنەوە بەڕێژەی ٥٠٪ ، بەبەکارهێنانی پێکهاتەیەکی تایبەت و لەڕێگای سشوار و ئوتو کردن
تریتمێنت
ئەم جۆرەیان بۆ شێدارکردنەوە و رەونەقدارکردنەوەی قژە لە ڕێگای بەکارهێنانی ماسکی تایبەت و ئامێری هەڵم بۆ قژ

لە فتون هەموو قژێك چارەسەری هەیە و هەموو کارەکانمان گەرەنتی چارەسەر و خاوبونەوەی ڕاستەقینەی لەگەڵە
8 ساڵ
ئەزموون
34 هەزار
کڕیار
12 بەرهەم
تایبەت بە فتون

تۆ شایەنی باشترینی
بۆیە ئێمە باشترینت پێشکەش دەکەین